نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەنێت، لە دانیشتی سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری دارایی ئامادەی دەبێت.
بریار وایە سبەینێ پەرلەمانی عێراق، لە سەر چەندین تەوەری گرینگ كۆبیتەوە، بۆ سەندنەوەی متمانەش لە وەزیری بەرگری عێراق، بۆچوونی جیاواز هەیە.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی زەرد سەبارەت بە دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان گرینگە و دانیشتنەكە لە سەر سێ خاڵی گرینگ دەبێت، پەسەند كردنی یاسای لێبوردنی گشتی. دەنگدان لە سەر سەندنەوەی متمانە لە وەزیزی بەگری عێراق. لێپرسینەوە لە گەڵ وەزیری دارایی عێراق، كە وشیار زێباری ئامادەی دانیشتەكە دەبێت.
لە بارەی سەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری عێراق ئەشواق جاف دەڵێت، بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری عێراق پەلەمانتاران دابەشبوون و هەندێكیان پێیان باشە لە ئێستا متمانە لە وەزیری بەرگری وەربگیریەتەوە، بەشێكیان لە گەڵ ئەوە نین، بۆیە پەرلەمتارانیش ئازاد كراون لە سەر ئەوەی ئاخۆ دەنگ دەدەن بۆ لێ سەندنەوەی متمانە.
ئەو پەرلەمانتارە گوتی، هەندێك لە پەرلەمانتاران ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر بێت و وەزیری بەرگی متمانەی لێ بسەندرێتەوە یەكسەر كەسی تر لە شوێنی دادەنرێت، بەڵام وەزیری بەرگری ئەمرۆ شەری داعشی لە پیشە شارەزای لە هەموو پیلانەكانی شەر هەیە. ئازاد كردنی موسڵ نزیكە، بۆیە هەندێك پەرلەمانتار پێان باش نییە، ئێستا متمانەی لێ وەربگیرێتەوە.
لە بارەی بانگ كردنی وەزیری دارایی ئاماژە بەوە دەدات، بانگ كردنی وەزیری دارایی شتێكی ئاساییە و ئەو وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەشی داوەتەوە، لە دانیشتنی سبەینێ ئامادە دەبێت، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، لە گەڵ یاساین و بە پێ یاسا مامەڵە دەكەین.