ته‌وه‌ر….هه‌رێمی كوردستان و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه
هێمن میرانی
هه‌رێمی كوردستان كیانێكی فیدراڵییه، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی له‌رۆزكی وه‌كو عێراق، كه كه‌س گومانی له‌وه نیه ئه‌و عێراقه خاوه‌نی بڕیاری خۆی نیه، بۆیه سه‌خته چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكرێ هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ئه‌و رۆڵ و ده‌نگه‌ی هه‌بێ له رووداوه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی وڵاتێكی وه‌كو توركیا هه‌یه‌تی، چونكه هه‌موو شته‌كان لێك جیاوازن و به‌راوردكردنی كارێكی هه‌ڵه‌یه.
به‌ڵام ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانی چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی سوود له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و شۆڕشه وه‌ربگرێ كه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه؟ به بڕوای من چه‌ند خاڵێك زۆر زۆر گرنگن:
یه‌كه‌م: واز له كات كوشتن بهێندرێ و به جددی ده‌ست به پرۆسه‌ی یه‌كخستنی ماڵی كورد بكرێ، چاوپۆشی له‌وه بكرێ چ حزب و لایه‌نێك قازانج ده‌كه‌ن یان زیان، گرنگ ئه‌وه‌یه كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌مان قازانج بكات، بۆیه ده‌بێ په‌له بكرێ له یه‌خستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد ئه‌ویش به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیار‌و خاڵانه‌ی له دوای خۆپیشاندانه‌كانی شوباتی رابردوو راگه‌یه‌ندراون. كه گرنگترینیان خۆیان له به‌هێزكردنی پارله‌مان و ده‌زگای قه‌زائی و لێپرسینه‌وه ده‌بیننه‌وه.
دووه‌م: ئاماده‌كاری بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌كدا بخرێ، یان بگه‌ڕێته‌وه پارله‌مان و جارێكی دیكه بخرێته گفتوگۆوه، یان بخرێته ده‌نگدان و چیتر هه‌رێمی كوردستان بێ ده‌ستوور نه‌بێ. به داخه‌وه دیسان لێره‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان ئه‌م كاره گرنگ و پێویسته‌یان په‌ك خستووه.
سێیه‌م: ئاماده‌كاری بكرێ بۆ گرێدانی كۆنگره‌ی نیشتیمانی كوردستان كه ده‌مێكه باسی لێوه ده‌كرێ و هه‌موو حزب و هێزه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له هه‌ولێر كۆبكرێنه‌وه و ستراتیجیه‌تی نیشتیمانی كوردستان بۆ قۆناغی نوێ رابگه‌یه‌ندرێ.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین رۆڵه كه هه‌رێم ده‌توانێ بیگێڕێ و قازانجی گه‌وره‌ی بۆ باشووری كوردستان و ته‌واوی پارچه‌كانی دیكه هه‌یه، چونكه هه‌موان له ده‌وری ستراتیجیه‌تێكی هاوبه‌ش كۆ ده‌كاته‌وه و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دوای روخانی رژێمه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر واز له عینادی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی بێنن، ئه‌م سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌سته‌م نیه و زۆر زۆر گرنگه كه له‌م قۆناغه كاری بۆ بكرێ.
خوێندكاری دكتۆرا له زانكۆی بانگه‌ر- به‌ریتانیا
ته‌وه‌ری نوچه‌نێت:
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی، به چركه‌ساتی مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕن، چونكه له ئێستادا چه‌ند رژێمێك كه‌وتوون و چه‌ند رژێمێكی تریش له كه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیووه رۆڵ و سه‌نگی خۆی بخاته‌ڕوو، واته تا ئێستا به ئاشكرا نه‌یتوانیوه هه‌ڵوێستی خۆی به راشكاوی ده‌رببڕێت، یان قورسایی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كان دابنێت، وه‌ك باس ده‌كرێت، كورد ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی عێراقه، ئه‌وه‌نده نه‌یتوانیوه له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌نگی خۆی به‌دیار بخات، ئێمه له‌م ته‌وه‌رده ده‌مانه‌وێت تیشك بخرێته سه‌ر ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌م بابه‌ته.