نوچە.نێت
گۆرانی بێژی لوبنانی هەیفا وەهبی، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە زۆرترین جەماوەری هەیە، ئەو هونەرمەندە توانیویەتی لەپاڵ گۆرنای ووتندا کاری نواندیش بکات و سەرکەوتنیشی بەدەست هێناوە.
هەیفا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دەیەوێت لەبواری نواندندا ئەو بابەت و کێشە کۆمەڵایەتیانە بخاتە روو کە بەردەوام لە ژیانی کەسەکاندا دوبارە دەبێتەوە وەک درۆکردن و خیانەت کردن لەگەڵ یەکتر ، هەروەها بەرژەوەندیە تایبەتیەکان کە لە کۆمەڵگادا بەرجەستە کراوە و رۆژانە دوبارە دەبێتەوە، هەر بۆیە هەیفا دەڵێت: خۆشحاڵ دەبم کە ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانە بە شێوەیەکی کۆمیدی چارەسەر بکەم.
ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” زۆر ئارەزووی چیرۆکی پۆلیسی دەکەم”
هەیفا ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ، هەرکەسێک غەدرم لێ بکات و خیانەت لە ئەمانەت بکات بەبێ دوودڵی لەژیانی خۆم ئەیکەمە دەرەوە”.
هەیفا وتیشی” بۆم گرنگ نیە کە ببمە نوێنەری نیاز پاکی و کاری خێزخوازی کردن، پێم وایە کەسانێک هەن بە بێ پۆست ، رۆژانە کاری چاکە و خێرخوازی دەکەن.


