نوچه- ئاژانسه‌كان
سامر سه‌بهان باڵیۆزی سعودیه له عێراق، داوای له حكومه‌تی عێراق كرد بۆچوونی خۆی رون بكاته‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به تیرۆر كردنی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌وس خه‌فاجی، سه‌ركرده‌ی میلیشیای ئه‌بوفه‌زلی عه‌باس له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی ” حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت تۆڵه له سه‌بهان بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بكوژرێت ئه‌وا شه‌ره‌فێكه كه هه‌موان بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن”.
سه‌بهان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌مرۆ گوتی” چاوه‌ڕوانی لێدوانی حكومه‌تی عێراقین سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی یه‌كێك له پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئایا هاوڕایه له‌گه‌ڵیان و هه‌وڵی ئه‌و كاره ده‌دات؟”.
ئه‌وس خه‌فاجی سه‌رۆكی میلیشیای ئه‌بو فه‌زلی عه‌باس دانی به‌وه‌دا نا، كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت تۆڵه له سامر سه‌بهانی باڵیۆزی سعودیه له عێراق بكاته‌وه.