نوچه- رۆژنامه‌ی مه‌رصه‌د
شێخ فالح شبلی وته‌بێژی سوننه‌كانی باشوری عێراق و ئه‌ندامی كۆڕبه‌ندی هاوڕێیانی سعودیه، داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له عێراقدا بكه‌ن، بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئێران.
شبلی له لێدوانێكیدا بۆ ” خلیج ئه‌لعه‌ره‌بی ” گوتی ” پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق له دژی پرۆژه‌ی قێزه‌ونی ئێران بوه‌ستێته‌وه، سه‌ركۆنه‌ی حكومه‌تی عێراقیشی كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه به فه‌رمانی ئێران و خزمه‌تكاره‌كانی كه حه‌شدی شه‌عبیه، 30 عێراقیی به تۆمه‌تی ساخته له‌سێداره‌دا”.
شبلی گوتیشی، حكومه‌تی عێراق ئه‌م كاره بۆ دژایه‌تی كردنی سوننه‌ی عێراق ده‌كات، ئه‌و سوننانه‌ی كه رووبه‌ڕووی داگیركه‌رانی وڵات ده‌بنه‌وه. به‌زۆر كۆچیان پێده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی مه‌یدانیان بۆ چۆڵ ببێت و تاكڕه‌وانه وزۆردارانه بڕیاری سیاسی بده‌ن، ئینجا ده‌ست به ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و سه‌قامگیرییان، به تایبه‌تیش وڵاتانی كه‌نداو.
شبلی داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد، كه كۆچپێكراوانی سوننه‌ی عێراق بگرنه‌خۆ، هه‌موو پێداویستییه‌كانی سوننه دابین بكه‌ن بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان و رێگری له سیاسه‌توان و شێخ و رۆشنبیره‌كانیان نه‌كرێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سیاسه‌ته‌كانی ئێران، هه‌روه‌ها پشتیوانی كردنی گه‌لی عێراق بۆ رێگری كردن له‌م مه‌ترسیه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی سوننه‌كانی باشوری عێراق داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد ” بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بكه‌ن له عێراق، دووپاتیشی كرده‌وه كه دوای رزگار كردنی عێراق له ده‌ستی داگیركه‌ر ده‌بێت حكومه‌تێكی هاوسه‌نگ له عێراقدا دروست بكرێت”.