نوچه- ئیره‌م نیوز
حه‌مید ره‌سائی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئێران، ناسنامه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاشكرا كرد، كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو له ئێران ده‌ستگیر كرا، روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و به‌رپرسه ئه‌ندام بوه له لیژنه‌ی به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی رێکكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ هێزه رۆژئاواییه‌كان.
ره‌ساءیی له تویتێكدا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی ” عه‌بدولره‌سول ده‌ری ئه‌سفه‌هانی به‌رپرسی تیمی ئێران بووه، سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری بانكی له‌گه‌ڵ هێزه رۆژئاواییه‌كان له میانه‌ی دانوستانه‌كانی ڤەننا”، گوتیشی ” ئه‌سفه‌هانی، زانیاری ئابووری به لایه‌نه رۆژئاواییه‌كان فرۆشتوه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 7500 یۆرۆی مانگانه”.
ره‌سائیی هەروەها دەڵێت ” ئه‌سفه‌هانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و به‌ریتانییه و نوێنه‌ری ئێران بوه له دانوستانه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، له‌بواری خزمه‌تگوزاری بانكی، وه‌ك نوێنه‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێران”.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دوێنێ سێشه‌ممه، گرتنی كه‌سێكی ئێرانی كه هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌یه راگه‌یاند، به تۆمه‌تی سیخوڕی كردن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا.
عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌تئابادی، داواكاری گشتی تاران گوتی، ئه‌و تۆمه‌تباره ئێرانیه‌ی كه هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌یه، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستگیر كرا، ئه‌و په‌یوه‌ندی به ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیاوه هه‌بوو، وتیشی ” ئه‌و تۆمه‌تباره له‌بواری ئابووری په‌یوه‌ست به ئێران‌دا چالاك بوه”.