نوچەنێـت: تایبەت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەنێت، بانگهێشت كردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوە لەگەڵی، مەبەستێكی سیاسی هەیەو، دژی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
دەنگوی ئەوە هەیە، لە 25ی ئەم مانگە وەزیری دارایی عێراق وشیار زێباری، كە پشكی كوردە بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت و لێپرسینەوەی لەگەل بكەن لەسەر بارودۆخی دارایی و هەندیك پرسی دارایی.
لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچە نێـت، سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند”كەم وەزیر وەكو وشیار زێباری، وەزیری دارایی لەكارەكەی خۆی سەركەوتوو و دەست پاك بووە، بۆیە ئەوانەی باس لەوە دەكەن بانگهێشتی دەكەن و متمانەی لێ وەردەگرنەوە ناتوانن ئەوكارە بكەن”.
بە بۆچونی سلڤانەی ئەم بانگهێشت كردنە سیاسە و گوتی”ئەوانەی داوا دەكەن زێباری بانگهێشتی پەڕلەمان بكەن مەبەستێكی سیاسیان هەیە، بەتایبەتی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەگەر نا كەم وەزیر هەیە وەكو وەزیری دارایی دەست پاك بێت و دور بێت لەگەندەڵی”.
هەروەها گوتی، بانگ كردنەكەی وەزیری دارایی، پاڵنەرێكی سیاسی لەپشتە و بۆ تۆڵەسەندنەوەیە، بەڵام بە بڕوای من ناتوانن بانگهێشتی پەڕلەمانی بكەن.