نوچە-نسیم
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: رێککەوتنەکانی ئەمریکا لە گەڵ ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا، بە پێی متمانەکردن بەم وڵاتە نییە.
مارک تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە رێککەوتنەکانمان لە گەڵ ئێران لە سەر بنەمای متمانە نەبووە .
تۆنەر لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان سەبارەت بە ئازاکردنی زیندانیانی ئەمریکایی لە ئێران و پێدانی پارە بە تاران لە لایەن ئەمریکاوە گوتویەتی: ئێمە هەوڵمان ئەوە بوو کە دڵنیا بین لەوە ی کە ئەو هاووڵاتیانە ئەمریکیەی کە لە ئێران زیندانی کرابوون، لەو پەڕی تەندروستی لە فڕۆکە و لەو دەرەوەی هەرێمی ئاسمانی ئێراندان. تۆنەر روونی دەکاتەوە کە تەنها مەبەستیان ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکی بووە لە ئێران.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەمریکا توانیویەتی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە و زۆر بواری دیکە بگەنە رێککەوتوون، بەڵام ئەمە بەو مانا نییە کە ئەم رێککەوتننانە بە پێی متمانەکردن بە ئێران بێت.