شەرقولئەوسەت: وتووێژی نهێنی بۆ ئاشت کردنەوەی ئەردۆغان و ئەسەد لە ئارادایە

0

نوچە-ئاژانسەکان

رۆژنامەی سعودی شەرقولئەوسەت، لە زاری چەند سەرچاوەیەک کە بە ئێرانی و تورکی ناوی هێناون، دەڵێت: بە هۆی گۆڕینی سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە سوریا، وتووێژی نهنێ و ژێربەژێر لە نێوان بەرپرسانی سوریا و کەسایەتیەکانی تورکیا لە ئارادایە و، ئەم وتووێژانە پێدەچێت ببێتە هۆی لێک نزیک بوونەوەی و ئاشتی نێوان بەشار ئەسەد و رەجەب تەیب ئەردۆغان.

بە گوێرەی شەرقولئەسەت، ئە وکەسەی کە بە نوێنەرایتەی تورکیا وتووێژەکان ئاراستە دەکات، ئیسماعیل حەقی، یەکێک لە بەناوبانگترین دبلۆماتکارانی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێت.

شەرقولئەوسەت راشیگەیاندووە، حەقی هەمان ئەو جەنەڕاڵە خانەنشین کراوەیە کە چاودێری بە سەر رێککەوتننامەی ئادێنای کردووە، کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە نێوان سوریا  وتورکیا واژۆ کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com