رۆیتەرز: توندوتیژی میلیشا شیعەکان  لە فەلوجە لەوە بەربڵاوترە کە ئەمریکا  باسی دەکات

0

نوچە-رادۆ فەردا

ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز، رۆژی سێ شەممە ٢٣ی ئاب لە راپۆرتێکی تایبەتدا دەڵێت: کاروکردەوەی توندوتیژی میلیشیاکانی شیعەی عێراقی لە کاتی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی چاری فەلوجە لە مانگی ژوئەن، زۆر لەوە بەربڵاوترە کە بەرپرسانی ئەمریکا دانیان پێداناوە.راپۆرتەکە ئاماژەش بەوەش دەدات، کە میلیشیاکانی شیعە بە شێوەی بەربڵاو دەستیان داوەتە ئازار و ئەشکەنجە دانی سوننەکان.

بە پێی ئەم راپۆرتەی رۆیتەرز،٧٠٠ پیاو  وکوڕی سوننەی عێراقی دوای تێپەڕینی دوومانگ لە شکست پێهێنانی هێزەکانی داعش لە فەلوجە، ئێستاشی لە گەڵدا بێت بێ سەروشوێن و نادیارن.

بە گوتەی رۆیتەرز، ئەم ئازار و ئەشکەنجەدانەی سوننەکانی عێراق، سەرباری ئەوەی کە ئەمریکیەکان هەوڵیان داوە رۆڵ و دەسەڵاتی میلیشێا شیعەکان سنوورداتر بکەنەوە، رووی داوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، بە پێی ئەو وتووێژ و چاوپێکەوتنانەی کە لە گەڵ سەرۆک هۆزەکان، سیاسەتمەدارانی عێراق  ودبلۆماتکارانی رۆژئاوایی و زیاتر لە ٢٠ کەس لە رزگاربووانی ئەم روداوانە ئەنجام دراوە، چەکدارە شیعەکان لانی کەم ٦٦ پیاوی سوننەیان کوشتووە  و، بە لانی کەمەوە ١٥٠٠ کەسی دیکەیان بەر ئازار و لێدان و ئەشکەنجە داوە.

رۆیتەرز هەروەها دەڵێت: لە کاتێکدا کە ئەمریکا خۆی بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ ئامادە دەکات، بێ توانایی واشنتۆن بۆ پێشگرتن بە روودانی توندوتیژی فیرقەیی نیگەرانییەکی سەرەکی ئیدارەی ئۆبامایە، ئەمەش تەوەرێکی سەرەکی دانیشتننەکانی ئەمریکا و لایەنەکانی عێراقییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com