نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌وس خه‌فاجی، سه‌رۆكی میلیشیای ئه‌بو فه‌زلی عه‌باسی شیعه گوتی، حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت تۆڵه له سامر سه‌بهانی باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا بكاته‌وه.
خه‌فاجی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی ” سه‌بهان كه‌سێكی داواكراوه، ئه‌گه‌ر بكوژرێت ئه‌وا شه‌ره‌فێكه هه‌ومووان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن” گوتیشی ” دوژمنایه‌تی عێراقییه‌كان بۆ سه‌بهان روونه”.
پلانی تیرۆر كردنی باڵیۆزی سعودیه له عێراق، له لایه‌ن گروپێكی سه‌ر به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، ئاشكرا بوو، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی میلیشیای كه‌تائیبی خوراسان دانی به‌وه‌دانا كه پلانی تیرۆر كردنه‌كه له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری ئێرانه‌وه داڕێژراوه.
پێشتر سه‌بهان گوتبووی، له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ تیرۆر كردنم، به‌ڵام هه‌موو كاروباره‌كانمان به باشترین شێوه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌و گوتی ” پاشگه‌ز نابینه‌وه له پشتیوانی كردنی گه‌لی عێراق، چونكه ئه‌و گه‌له شایه‌نی هه‌موو قوربانیدان و خۆشه‌ویستییه‌كه، ئێمه به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانی كاروباره‌كانمان له باڵیۆزخانه‌ی سعودیه، به شێوه‌یه‌كی سروشتی و باشتر له پێشوو”.