نوچەنێت- یه‌مه‌ن جۆرناڵ
دكتۆر نه‌بیل سوهه‌یله پسپۆر و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی یه‌مه‌نی گوتی، ئێران شكستی هێنا له دووبارە كردنەوەی ئه‌زموونی حزبوڵڵای لوبنان له خاكی یه‌مه‌ندا.
سوهه‌یله جه‌ختی كرده‌وه كه، ئێران ده‌یویست له رێگه‌ی پشتیوانی كردن له حوسییه‌كان و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی هاوپه‌یمانیان، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه بكات، به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و به‌رگریكارانی یه‌مه‌نی ئه‌و پلانه‌یان تێك‌شكاند.
سوهه‌یله هه‌روه‌ها گوتی “رژێمی ئێران موشه‌ك ده‌داته حوسییه‌كان و ده‌یه‌وێت له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی به سه‌ركه‌وتوو پیشانبدات، بۆیه راستییه‌كان ساخته ده‌كات و زیانه‌كانی ده‌شارێته‌وه”.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسییه هه‌روه‌ها دەڵێت” ئیران ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پاڵپشتی كردنی میلیشیاكان، گەمە به زۆر له دۆسییه‌كانی ناوچه‌كه بكات”.
ئێران دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه، له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه پشتیوانی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات و هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌ریاندا هه‌یه.
چاودێران پێیانوایه، هۆكاری شكستهێنانی گفتوگۆكانی ئاشتی ئه‌وه‌یه كه، حوسییه‌كان فه‌رمانه‌كانی ئێران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ڵبژاردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی یه‌مه‌ن.