نوچە-فرهنگ نیوز
سەرۆکوەزیرانی روسیا، ١١ی نۆڤامبەر بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە فەلەستین.
عەبدولحافز، باڵوێزی فەلەستین لە مۆسکۆ رایگەیاندووە، کە دیمێتری مێدڤیدێڤ، سەرۆکوەزیرانی روسیا ١١ی نۆڤامبەری داهاتوو سەردانی فەلەستین دەکات و لە گەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین کۆدەبیتەوە.
لە درێژەی سەردانەکەی، بڕیار وایە دیمێتری مێدڤیدێڤ سەردانی تەلئەبیبیش بکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە ڤێلادیمی پوتین، سەرۆکوەزیرانی روسیا بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسری راگەیاندووە، کە مۆسکۆ ئامادەیی تەواوی هەیە کە میواندار و ئامادەکاری تەواو بۆ دیداری راستەوخۆی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و مەحمود عەباس سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بکات.
هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە کرملین ئامادەیی خۆی بۆ میوانداری خولی داهاتووی وتووێژەکانی ئاشتنی لە نێونا ئیسرائیل و فەلەستین راگەیاندووە.