نوچە-باشگاه خبرنگاران
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای نێجریا، ئەبوبەکر شیکائۆ، سەرکردەی بوکۆحەرام، لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی ئاسمانی ئەم وڵاتە بە توندی بریندار بووە.
بە گوێرە ئای.بی.تایمز، ئەبوبەکر شیکائۆ سەرکردەی گروپی تیرۆریستی بوکۆحەرام، بە توندی بریندار بووە و چەند فارماندە وسەرکردەی دیکەش کوژراون.
بە گێرەی ئەم راپۆرتە، سوپای نیجریا رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی بوکۆحەرام، سوپای ئەم وڵاتە توانیویەتی سەرکردەی ئەم گروپە بە توندی بریندار بکات و چەند سەرکردەیەکی دیکەش لە ناوببات.
سوپای نیجریا، لە چەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر بنکە ومۆڵگەکانی بوکوحەرام دەستپێکردووە. بوکۆحەرام وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی داعش دێتە هەژمار.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای نیجریا راشیگەیاندووە، کە لە ماوەی جەند رۆژی رابردوو توانیویەتی زیاتر لە ٣٠٠ چەکداری ئەم گروپە لە ئەیالەتی بۆرنۆ لەناو ببات.