نوچه- خلیج ئۆنلاین
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، رۆژی دووشه‌ممه سه‌ركۆنه‌ی له سێداره‌دانی 36 كه‌سی له عێراق کرد کە، دوای ئه‌وه‌ی به كوشتنی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر تۆمه‌تبار كرابوون، رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، به‌شێك له‌و دانپێدانانه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه.
رێكخراوه‌كه داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، جێبه‌جێ كردنی حوكمی له‌سێداره‌دان بوه‌ستێنێت و دادگایی دادپه‌روه‌رانه و پاك ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستیان قه‌سابخانه‌كه‌ی سپایكه‌ردا هه‌بوه.
ته‌له‌فزیۆنێكی فه‌رمی رایگه‌یاند، له‌سێداره‌دانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له یه‌كێك له گرتوخانه‌كانی باشوری عێراق ئه‌نجامدراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره دراون تاوانبار كراون به كوشتنی 1700 سه‌رباز كه زۆرینه‌یان شیعه بوون.
كوشتنی ئه‌و سه‌ربازانه له‌كاتی هه‌ڵاتنیاندا بووه، له بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ری باكوری شاری تكریت، شوێنی له‌دایكبوونی سه‌ددام حسینی سه‌رۆكی پێشووی عێراق، كاتێك ساڵی 2014 داعش چوه ناوچه‌كه.
رێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها دەڵێت ” یه‌كێك له پیاوه‌كان دانی به‌وه‌دا ناوه، كه 60 سه‌ربازی سپایكه‌ری كوشتوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكراوه كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر هاوسه‌ر و خوشكه‌كانی، ئه‌گه‌ر بێت و دان به تاوانه‌كه‌یدا نه‌نێت”.
گوتیشی” ئەو کەسە به قامچی لێیدراوه و ته‌زووی كاره‌باشی لێدراوه”.
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی وت كه ” ئه‌و پیاوه له دادگا له دانپێدانانه‌كه‌ی په‌شیمان بوه‌ته‌وه، وه ك ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كان باسیان كرد، به‌ڵام دادگا كاری به دانپێدانانه‌كه‌ی پێشووی كرد بۆ ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان بۆی”.