نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی تورکیا داوای لە وڵاتانی زلهێزی جیهانی و ئیقلیمی وئەمریکا، روسیا و ئێران کردووە تا بە هاوکاری یەکتر بە خێرایی لاپەڕەیەکی نوێ لە قەیرانی سوریا هەڵبدەنەوە.
بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەم بارەیەوە گوتویەتی: بابەتێکی چارەنووس سازە، کە بێ ئەوەی دەرفەتەکان لە دەست بدەین، وەرزێکی نوێی لە قەیرانی سوریا هەڵبدینەوە. بە پێی ئەو مۆدێلەی کە ئێران و تورکیاو روسیا و تەنانەت وڵاتانی کەنداو وسعودیە تیایدا بەشدارن.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، یڵدرم رایگەیاندووە، کە هەڵوێستی تورکیا لەم بارەوە روون بووە، بە تایبەت کە رێگەی نەداوە کە سوریا دابەش ببیت و یەکپارچەییە ئەم وڵاتە بکەوێتە مەترسیەوە، بە جۆرێک کە تەنها لایەنێک سودی لێ وەربگرێت.
بە گوتەی یڵدرم، دەبێر رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیردرێ و حکومەتێکی بنکە فراوان بە بەشداری هەموو لایەنەکان پێکبێت، تەنها لەم رێگەوەیە کە دوژمنایەتیەکان دەڕوێنەوە.
لێدوانی ئەم بەرپرسەی تورکیا ،نوێترین ئاماژەیە بۆ گۆڕینی هەڵوێستی ئەنقەرە بەرامبەر بە قەیرانی سوریا.