نوچه‌نێت- موسته‌قبه‌ل
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق، به رۆژنامه‌ی موسته‌قبه‌لیان راگه‌یاند، كه میلیشیایه‌كی شیعه‌ی نوێ به ناوی “سوپای موئه‌مه‌ل” ده‌نێردرێنه سوریا بۆ شه‌ڕكردن له ریزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و سوپای پاسداران، له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا”.
روونیشی كرده‌وه كه “دامه‌زراندنی ئه‌م میلیشیایه دوای ئه‌وه هات كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران توانییان مه‌یلی سه‌عد سوار، سه‌ركرده له سه‌رایای سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، له گه‌ڵ سه‌دان چه‌كداری تر به لای خۆیاندا رابكێشن و 20 ملیۆن دۆلارییان پێبده‌ن، بۆ دامه‌زراندنی میلیشیایه‌كی نوێ، كه ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی سوپای پاسداران بێت، به‌مه‌ش میلیشیای سه‌رایای سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در لاواز ده‌بێت، كه ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نه‌ده‌بوو”.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه “موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی كردووه به ده‌ركردنی سه‌عد سواری سه‌ركرده له سه‌رایای سه‌لامدا، دوای ئه‌وه‌ی له زۆر شوێن ره‌تیكردۆ‌ته‌وه گوێ له فه‌رمانه‌كانی سه‌در بگرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌در زانیاری به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه، سوار په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌ركرده ركابه‌ره‌كانی سه‌دردا به‌ستووه، له‌وانه نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، كه هه‌موو هه‌وڵێكی خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ لێكترازاندنی ریزه‌كانی ره‌وتی سه‌در و لاوازكردن و سنورداركردنی هێزه‌كه‌ی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران”.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسی ئه‌وه‌شیان كرد كه “سوپای پاسداران چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێشكه‌وتووی داوه‌ته ئه‌و میلیشیا نوێیه، هەروەها پشتیوانی ماددی و لۆجستی پێشكه‌ش كردوون، له پێناو به‌شداری پێكردنیان له جه‌نگه‌كانی عێراق و سوریادا”.
ئاماژه‌شیان به‌وه كرد كه “راوێژكارانی سوپای پاسداران و شاره‌زایانی لوبنانی، كه سه‌ر به حزبوڵڵای لوبنانن، سه‌رپه‌رشتی راهێنانه‌كانی ئه‌و میلیشیا نوێیه ده‌كه‌ن، له سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌تیدا له ده‌روبه‌ری به‌غدا”.