نوچەنێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه ئاشكرای كرد، میلیشیای به‌در، كه به‌شێكه له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی كاندید كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه هادی عامری سه‌رۆكی میلیشیای به‌در به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، قاسم ئه‌عره‌جی په‌رله‌مانتاری میلیشیای به‌در تاكه كاندیدییانه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌روه‌ها گوتیشی، عامری به عه‌بادی گوتووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ پشكی میلیشیای به‌دره، به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای له سه‌ر دروستبووه.
له‌لای خۆشییه‌وه پێگه‌كانی داعش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساڵانی هه‌شتاكانیان بڵاو كرده‌ووه، كه تێیدا قاسم ئه‌عره‌جی كاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رگه‌رمی مه‌شقی سه‌ربازییه له گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران.
داعش له كه‌ناڵی “وه‌هج جه‌زراویین” له تیلیگرام گوتی، ئه‌عره‌جی نزیكه له ئێران و پیاوی رژێمی ئێران ده‌بێت، له ناو حكومه‌تی عێراقدا.
قاسم ئه‌عره‌جی، ساڵی رابردوو داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، په‌یكه‌رێك بۆ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، له عێراق دروست بكرێت، به‌هۆی به‌شداری كردنی له جه‌نگه‌كانی دژی داعش له عێراق.


