بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا: بەریتانیا بەربەستێکی گەورە بوو لە بەردەم پێکهاتنی سوپای ئەوروپا

0

نوچەنێت-ئیلنا

بەرپرسانی برۆکسێل رایانگەیاندووە، کە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەربەستێکی گەورەی لە بەردەم پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتووی ئەوروپی هەڵگرت.

بە گوێرەی ئاژانسی سپۆتنیک، جانسۆز کوروین میکە، ئەندامی لەهستانی پەرلەمانی ئەوروپا گوتوویەتی، کە بەریتانیا لەمپەرێکی گەورە بووە، لە بەردەم یەکگرتوویی و پێکهاتنی سوپای ئەوروپی.

ئەم بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پلانەکانی بەریتانیا بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا، لە لایەن بەرپرسانی ئەم یەکیتییەوە پێشوازی لێدەکرێ، هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەم وڵاتە لەمپەرێکی گەورە لە بەردەم پێکهاتنی سوپای ئەوروپادا بوو.

کوروین دەربارەی بەیانییەکەی ژان کلود یۆنکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا گوتوویەتی، کە یەکێتی ئەوروپا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کاروبارەکانی خۆی لەم سەردەمی ئێستادا پێویستی بە سوپایەکی یەکگرتوو هەیە.

بۆ یەکەم جار کە پلانی پێکهێنانی سوپای یەکێتی ئەوروپا هاتەوە بەرباس، دەیڤید کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی بەریتانیا، دژایەتی خۆی خستەڕوو و رایگەیاند، کە لەندەن بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەسەڵاتی بەرگری خۆی رادەستی برۆکسێل بکات، چونکە توانای بەرگری ئەم وڵاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دەبێتە هۆی ململانێ و رکابەرایتەی لە گەڵ ناتۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com