نوچەنێت-ئاژانسەکان
لە سەر بانگهێشتی فەرمی شای سعودیە، مریەم رەجەوی سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرگری(باڵی ئیجرایی رێخکراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران) بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
لە مانگەکانی رابردوو، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران کاردانەوەی جیاوازی بەداوە بووە. ئامادەبوونی تورکی فەیسەڵ، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەوالگری سعودیە، لە کۆبوونەی ئەندامانی موجاهدینی خەڵک لە پاریس و بەکارهێنانی دەستەواژەی”خوالێخۆشبوو مەسعود رەجەوی” گومانەکانی لە بارەی ئەگەری مەرگی مەسعود رەوجەوی بەهێز کرد.
سێ هەفتە بەر لە ئێستاش، مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و مریەم رەجەوی کاردانەوە و دژکردەوەی بەرپرسانی باڵای ئێرانی بەدواوە بوو. زۆرێک لە چاودێران و شارەزایانی سیاسی لەم بارەیەوە بۆچوونیان وابوو، کە سعودیە لە پشتەوەی پەیوەندییەکانی موجاهدینی خەڵک و دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینە.