نوچه- ئاژانسه‌كان
وه‌لید ته‌بته‌بائی، سیاسه‌توانی كوێتی هۆكاری پشت دروست كردنی سوپای رزگار كردنی شیعه له سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن ئاشكرا ده‌كات.
ته‌بته‌بائی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت ” ئێران رایگه‌یاندوه كه سوپای رزگاركردنی شیعه ئاماده ده‌كات، ئه‌و ده‌یه‌وێت جه‌نگێكی تائیفی هه‌ڵگیرسێنێت، به‌ڵام نه‌ك بۆ سه‌رخستنی شیعه، به‌ڵكو بۆ به‌كارهێنانی شیعه بۆ دووباره زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی فارسى كۆن”.
محه‌مه‌د عه‌لی فه‌له‌كی سه‌ركرده له فه‌یله‌قی ” سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا” ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند ” سوپای رزگاركردنی شیعه” به سه‌ركردایه‌تی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران دروستكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له سێ به‌ره‌دا كار بكات، ئه‌وانیش به‌ره‌كانی سوریا و عێراق و یه‌مه‌نن.