نوچه- ئاژانسه‌كان
لێره به‌دواوه روسیا ناتوانێت بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی هه‌مه‌دان، بۆ هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆسه‌ر سوریا به‌كار بهێنێت.
ئه‌مه قسه‌ی به‌هرام قاسمیی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو كه ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێران گواستبویه‌وه.
قاسمیی رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه “به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئاسمانی هه‌مه‌دان له‌لایه‌ن روسیاوه، هاوكارییه‌كی كاتی بوه و ئێستا به ته‌واوی راگیراوه”.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا له‌سه‌ر زاری قاسمییه‌وه گواستییه‌وه و ده‌ڵێت، روسیا هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو ئێران‌دا نییه، هه‌روه‌ك چۆن هیچ سه‌ربازێكی روسیاش له ئێران‌دا بوونی نییه.