نەتەنیاهۆ، مەحمود عەباس بۆ دیداری راستەوخۆ بانگهێشت دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، خوازیاری دیداروچاوپێکەوتنی راستەوخۆیە لە گەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین.

نەتەنیاهۆ وێڕای بانگهێشتی مەعمود عەباس، بۆ دایداری راستەوخۆ، رایگەیاندووە کە دانیشتنە سەرەتاییەکانی وڵامدەرنییە.

کابینەی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە لە بەیانێکدا، ئامادەیی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بۆ ئەنجامدانی دیداری راستەوخۆو بێ مەرج لە گەڵ مەحمود عەباس راگەیاندووە، کە بۆ زیندووکردنەوە و خێراکرنی رەوتی ئاشتی لە نیوان هەردوو لایەن ئەم دانیشتنە زەروورەتێکی سیاسیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە میدیاکان لە زاری عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر رایانگەیاندووە ،کە ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا ئامادەیی خۆی بۆ میوانداری و کۆبوونەوەی نەتانیاهۆ و مەحمود عەباس راگەیاندووە.

وتووێژەکانی نیوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان، ئاپریلی ٢٠١٤ و دوای ئەوەی کە نەخشەرێگای ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو، تاوەکو ئێستا هەڵپەسێردراوە.

نەتەنیاهۆ، لە رابردووشدا پێشنیاری دیداری راستەوخۆی لە گەڵ سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین خستۆتە روو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com