نوچە-دەنگی ئەمریکا
جۆن کێری، وەزیری کاروباری درەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی گفتوگۆ لە بارەی قەیرانی یەمەن و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سەردانی سعودیە وئەفریقا دەکات.
جۆن کێری، رۆژانی چوارشەممە وپێنج شەممە،٢٤ و ٢٥ی ئاب بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنێک کە سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی کەنداو، دبلۆماتکارانی بەریتانی و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن تیایدا بەشدار دەبن، دەچێتە سعودیە و قەیرانی یەمەن و چارەسەرکردنی، تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە دەبێت.
کێری هەروەها رۆژی دوشەمەمی داهاتوو دەچێتە ئەفریقا ولە گەڵ سەرۆکی وڵاتانی کێنیا و نیجریا، سەبارە بە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کۆدەبێتەوە.
لە درێژەی سەردانەکەی، کێری رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەچێتە نیجریا و لە گەڵ سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە و دۆخی نالەباری ئابوری ئەم وڵاتە و، رەوتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەم وڵاتە تەوەری سەرەکی دیداروچاوپێکەوتنەکانی کێری و بەرپرسانی نیجریا دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ ئەفریقا لە گەڵ سەرکردایەتی هەرێمی باکوری نیجریا کۆدەبێتەوە، کە زۆربەی دانیشتوانی موسوڵمانن. ئەمە هەمان ئەو ناوچەیە کە گروپی توندڕەوی بوکو حەرام تیایدا سەری هەڵداوە.