نوچەنێت”تایبەت
راوێژكارێكی سەركۆماری عێراق رایدەگەنێت، ئەمرۆ لەسەر پێشنیازی سەركۆماری عێراق هەموو لایەنە سیاسییەكان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق كۆدەبنەوە و كوردیش تێیدا بەشدار دەبێ.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت” عەبدوڵڵا عەلیاوەیی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، لەسەر پێشنیازی سەركۆماری عێراق (فوئاد مەعسوم) هەموو لایەنە سیاسییەكان كۆ ببنەوە و تێیدا دۆخی عێراق و پەیماننامەی شەرەف و ئەنجوومەنی سیاسی تاوتوو بكەن، بەڵام هێشتا دیار نییە كۆبوونەوە چۆن دەبێت و بە چ ئاراستەیەكدا دەڕوات”.
راوێژکاری سەرۆک کۆمار هەروەها گوتی”ڕوون نییە لایەنەكان بۆچوونیان لە یەكدی نزیك دەبێتەوە دەبێتەوە یان نا، بەڵام كۆبوونەوەكە دوور لە چاوی كامێراكان ئەنجام دەدرێت”.
ئەو راوێژكارەی سەركۆماری عێراق دەڵێت ”ناتوانین پێشبینی بكەین لایەنەكان لەبارەی كێشەكان بگەنە رێككەوتن، چونكە بەردەوام سیاسەتی سەركردە و حیزبەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بۆیە ناتوانین بڵێین دەگەنە ئەنجامێكی باش یاخود نا، هەڵبەت كێشە زۆرن، بەتایبەت لە پەرلەمان، بڕیاریشە متمانە لە وەزیری بەرگری وەربگرنەوە”.