نوچه- ئه‌لحیوار
به‌شا‌ر ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا مۆڵه‌تی داوه به ئێران، كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندن بۆ مۆبایل له وڵاته‌كه‌یدا دابمه‌زرێنێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌سه‌ر سوریا كۆبوه‌ته‌وە، هه‌روه‌ها بۆ سیخوڕی كردن به‌سه‌ر گه‌لی سوریاوه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د رایانگه‌یاند، حكومه‌تی سوریا به جددیی كار ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندنی مۆبایلی ئێرانی له سوریا.
ئه‌و ده‌زگایانه ورده‌كاری ئه‌و كۆمپانیایه و قه‌باره‌كه‌ی و ئه‌و ئیمتیازانه‌ی وه‌ریده‌گرێت بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه كه گفتوگۆكانی نێوان رژێمی ئه‌سه‌د و رژێمی ئێران به شێوه‌یه‌كی چڕ و پڕ به‌رده‌وامه، سه‌باره‌ت به پێدانی مۆڵه‌ت به ئێران بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندن،بۆ مۆبایل له سوریا.