نوچه – ده‌نگه‌كانی عێراق
میسال ئالوسی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه ” سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئێران له‌م كاته‌دا، گومانی ئه‌وه دروست ده‌كات، كه سه‌رچاوه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق تارانه نه‌ك به‌غدا”.
ئالوسی دەڵێت ” سه‌لیم جبوری دوای بڕیاری بێتاوانییه‌كه‌ی له دادگای فیدراڵ، سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش سه‌رگه‌رمی لێپرسینه‌وه و متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگرییه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه بڕیاره‌كانی عێراق له به‌غداوه نادرێن به‌ڵكو له تاران و ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌درێن”.
ئالوسی هه‌روه‌ها گوتی ” حكومه‌تی عێراق بۆ په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌م بابه‌ته، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و داوای كرد هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تی عێراقدا بێت، ئه‌مه‌ش شتێكی بێ‌مانا و نه‌شیاوه، چونكه هێزی پێشمه‌رگه جگه له فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی به فه‌رمانی هیچ كه‌سێكیتر ناجوڵێت، ئه‌مه ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆش كردنی بابه‌تی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو بۆ تاران و پاشانیش بۆ ئه‌نقه‌ره”.
له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا، دوێنێ شه‌ممه سه‌لیم جبوری، گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران، وابڕیاریشه دوای ئه‌وه به‌ره‌و توركیا به‌ڕی بكه‌وێت بۆ وتووێژ كردن سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.