نوچه – ده‌نگه‌كانی عێراق
نوره‌دین قوبلان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ، پێشوازی له بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد، به پابه‌ند بوون به رێكکه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
قوبلان گوتی ” ئێمه چاوه‌ڕێی هێزی پیشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانین، كه به‌شدار بێت له ئازادكردنی موسڵ، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه به‌شدار نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانرێت موسڵ ئازاد بكرێت”.
قوبلان هەروەها دەڵێت”هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زیانی ماددی و گیانی له شه‌ڕی موسڵدا كه‌متر بێت”.
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان و لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر شه‌ڕی موسڵ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گوتی ” به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌یری نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری یان لابردنیشی كار ناكاته سه‌ر شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ”.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا رایگه‌یاندبوو ” هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به هه‌موو ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی پێشتر له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بوه، هه‌روه‌ها هه‌ر رێككه‌وتنێكیتر كه له داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی موسڵ”.