نوچه- عه‌ره‌بی جه‌دید
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له عێراق و نزیك له حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاند، نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه، خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی به‌سه‌رباز كردن و ناردنی ده‌یان شه‌ڕكه‌ری كردوه بۆ سوریا بۆ پشتیوانی كردنی رژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی به‌سه‌رباز كردنه، كه میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ پشتیوانی كردنی رژێمی ئه‌سه‌د، ده‌ستیان پێكردوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، دوێنێ مالیكی ماڵئاوایی له 100 چه‌كدار كردوه كه حیزبه‌كه‌ی به‌سه‌ربازی كردوون و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی ناوچه‌ی هۆڕه‌كانی میسان و عه‌ماره و زیقارن، كه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌و ناوچانه‌دا زۆر به‌رزه و له سه‌روو 40%ه‌وه‌یه.
ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی ده‌چنه سوریا بۆ شه‌ڕكردن له ریزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، مانگانه یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقییان له چه‌ند لایه‌نێكی عێراقه‌وه پێده‌درێت، به وردی نازانرێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پارانه له كوێوه‌یه، ئایا پاره‌ی حكومه‌ته یان به‌خشینی نوسینگه ئایینییه‌كانه یاخود پاره‌ی رژیمی ئێرانه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مالیكی له میانه‌ی هه‌وڵه‌كانیه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سۆزی ئێران و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌سایه‌ی ئه‌و كێشه و ئاڵۆزییانه‌ی له‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیدا هه‌ن و ، هه‌روه‌ها داواكارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
ئاهه‌نگی ماڵئاوایی بۆ ئه‌و چه‌كدارانه، له بینایه‌كی نزیك ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌نجام درا، كه تیایدا مالیكی وتارێكی حه‌ماسیی خوێنده‌وه و گوتبوی “چاره‌نوسی سوریا و عێراق هاوبه‌شه”.
حیزبی ده‌عوه به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی، لاسایی مه‌حمود شاهرودی مه‌رجه‌عیه‌تی ئێرانیی ده‌كاته‌وه، كه پێش دوو ساڵ فەتوای پێویستبوونی جیهادیدا له سوریا، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێوه‌گلانی ئه‌و حیزبه له كوشتنی گه‌لی سوریا.