نوچە-ئیسنا
روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دەڵێت: لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکان لە شاری حەلەب و دەورەوبەری، زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم ناوچانە کوژراون.
بە گوێرەی رۆژنامەی”الیوم السابع”روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاندووە، لە ٣١ی تەموزەوە تاکو ئێستا، بە هۆی بوردومانەکانی شاری حەلەب، نزیک ٣٣٣بە کەس لە خەڵکی مەدەنی لەم شارە کوژراون.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، کە بنکە سەرەکیەکەی لە لەندەنە، رایگەیاندووە، بە هۆی بۆمبارانی گەڕەکەکانی رۆژئاوای ئەم شارە، ١٥٣ کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم شارە کوژراون کە ٤٩ کەسیان منداڵن.
راپۆرتەکەی روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، ئاماژە بەوەش دەدات کە ١٦٨ کەس لە خەڵکی مەدەنی نیشتەجێی گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب گیانیان لە دەستداوە، کە ٢٦ کەسیان منداڵ بوونە.
هەروەها لە ناوچەکانی دیکەی پاریزگای حەلەب ١٠٨ کەس کوژراون.