سەرۆککۆماری فیلیپین، هەڕەشەی چوونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

0

نوچە-بی بی سی

سەرۆککۆماری فیلیپین رایگەیاندووە، کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و کۆتایی هێنان بە کوشتاری خەڵکی مەدەنی و بێ تاوانی سوریا و عێراق، ناسەرکەوتوو بووە.

رۆدیکۆ دودرتە، هەڕەشەی چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و ئەم رێکخراوە بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان یاسا  ورێوشوێنە نیودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە  و دوچاری تاوان  بووە.

لە رابردووودا نەتەوەیەکگرتووەکان، بەردەوام رایگەیاندووە کە کاروکردەوەکانی سەرۆککۆماری فیلیپین، بە ئاراستەی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤدا بووە.

لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی   رۆدیکۆ دودرتە(مانگی مەی ئەمساڵ)زیاتر لە ٩٠٠ گومانلێکراو بە قاچاخی ماددەهۆشبەرەکان، لە لایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتە کوژراوە. لەبەرامبەردا سەرۆککۆماری فیلیپین نەتەوەیەکگرتووەکان بەوە تاوانبار دەکات، کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و کوشتاری گیانی خەڵکی مەدەنی لە سوریا  وعێراق کەمتەرخەم بووە  ولەم رووەوە شکستی هێناوە.

دودرتە هەروەها رایگەیاندووە، لە ئەگەر چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، رەنگە داوا لە چین و وڵاتانی ئەفریقی بکات کە رێکخراوێکی دیکە پێکبێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com