نوچە-قطرە
لە کاردانەوە ولێداوانێکی تونددا، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکایی جێگیر لە عێراق، بە توندی هۆشداری دەداتە مۆسکۆ و دیمەشق.
بە گوێرەی راپۆرتێکی سی.ئێن.ئێن، جەنەڕاڵ ستێفان تاونسێند، فەرماندەی هێزەتایبەتەکانی ئەمریکا لە هەر دوو وڵاتی عێراق وسوریا، کە ئەم دواییانە بۆ ئەم پۆستە دیاری کراوە، هۆشداری دەداتە سوریا و روسیا و دەڵێت: ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەر شوێنێکی سوریا بکرێنە ئامانجی هێرشەکانی ئەم دوو وڵاتە، ئەمریکا دەست بەجێ دژکردەوەی دەبێت.
ئەم جەنەڕاڵە ئەمریکیە بە سی.ئێن.ئێنی گوتووە، ئێمە پێشتر هۆشداریمان داوەتە سوریا و روسیا، کە بە هەموو شوێەیەک دەتوانین بەرگری لە خۆمان و هێزەکانمان بکەین.