گاردیان: باندە مافیاییەکان دزەیان کردۆتەوە کەمپەکانی پەنابەران لە یۆنان

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران
گاردیان لە راپۆرتێکدا دەڵێت، کۆمەڵێک بەڵگەی دەست کەوتووە کە باندە مافیاییەکان بە مەبەستی بەکارهێنانی پەنابەران بۆ کاروباری لەشفرۆشی و قاچاخی مادەی هۆشبەر، روویان کردۆتەوە کەمپەکانی پەنابەران لە یۆنان.
بە گوێرەی زانیاریەکانی گاردیان، دەیان هەزار کەس لە کۆچبەران و پەنابەران لە یۆنان، لە ژێر هەڕەشەی باندە مافیاییەکانی یۆنان و ئالبانیادان. لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا چەند جار دزەکردنی ئەندامانی باندە مافیاییەکا بۆ ناو کەمپی پەنابەران راپۆرت کراوە، کە ئامانجیان بەکارهێنانی ژنان و پیاوانی کۆچبەرە بۆ کاروباری لەشفرۆشی یان قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوە کانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە مەدەنیەکان، کەمپی پەنابەران لە ئیستادا بۆتە جێگایەک بۆ پەروەردەکردنی تیرۆریست و کەسانی لەشفرۆش و قاچاخچی. ئەم رێکخراوانە هۆشداری دەدەن لە ئەگەر پێڕانەگەیشتن بە دۆخی کەمپەکان و دانیشتوانی ئەگەری هەیە ئەم بابەتانە ببنە دیاردەیەکی دزێو .
لەو کاتەوە کە یەکیتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەی باڵکان، سنورەکانیان بە رووی پەنابەراندا داخست، یۆنان بۆتە یەکەم شوێنی گیرسانەوەی پەنابەران.
گاردیان هەروەها دەڵێت: ئاستی توندوتیژی لەم کەمپانە بە هۆی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان بەرزبۆتەوە، تەنانەت باس لەوەش دەکات، کە کچان و ژنانی دانیشتووی کەمپەکان لە ژیر هەڕەشەی دەستدرێژی و ئازاری سێکسیدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com