نوچه-ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه ماڵ و باخه‌كانی پارێزگاكه وێران ده‌كات و له‌ناوییان ده‌بات، ئاماژه‌شییان به‌وه‌دا كه بڕیاریانداوه مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له نه‌جه‌ف و حكومه‌تی عێراق له به‌غدا، ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار بن بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه كه هیچ بیانوێكیان نییه.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شدارییانكرد له شه‌ڕی رزگار كردنی ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، به‌ڵام به‌شداریكردنه‌كه‌ی تا ئێستاش جێگه‌ی مقۆمقۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ئه‌و هێزه له پارێزگاكه ئه‌نجامیداوه.
فالح فه‌هداوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی دژی داعش، له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌نادۆڵ گوتی ” سكاڵای زۆرمان بۆ دێت له ناوچه‌كانی حامزییه و مه‌لاحیمه و بوشه‌هاب ی رۆژهه‌ڵاتی رومادی، به‌هۆی بوونی كاری وێران كردن و ته‌خت كردنی ماڵ و باخی دانیشتوانی ناوچه‌كه”.
گوتیشی ” هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م كاره تا ئێستا نه‌زانراوه. ئه‌نجومه‌ن ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له‌م كاره ئاگادار بكاته‌وه، چونكه زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیمان ئاگادار كرده‌وه له‌م كاره، به‌ڵام هیچ نه‌گۆڕا”.
فه‌هداوی هەروەها دەڵێت ” ئه‌نجومه‌ن، حكومه‌تی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكات له‌وه‌ی، كه رووده‌دات و بزانێت كێ له پشت ئه‌م رووداوه‌وه‌یه و له دژی بوه‌ستێته‌وه”.
وه‌ك هه‌میشه سیاسه‌توان و دانیشتوانی ناوچه سوننه‌كان، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كه‌ن، به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مافی هاوڵاتیانی سوننه، دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش.