نوچە-مشرق
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئاماری کوژراو و بریندارانی سەربازی خۆی لە ئەفغانستان، دەڵێت، رێژەی قوربانیان لە بەرزبوونەوەدایە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی”اطلس”وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راپۆرتێکی نوێدا، لە دەستپێکی شەڕی ئەفغانستانەوە تاکو ئیستا ٢ هەزار و ٣٦٦ سەربازیئەمریکا لەم وڵاتە کوژراون و،٢٠ هەزار و ١٦٦ سەربازی دیکەش لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی دیکەی ئەفغانستان، بریندار بوونە.
جێی ئاماژەیە لە ئێستا ٩ هەزار و ٨٠٠ سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان جێگیر کراون و، بە پێی پلانی پێشوو بڕیار وابوو، تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ئەم رێژەیە بۆ ٥ هەزار و ٥٠٠ سەرباز کەم بکرێتەوە، بەڵام بە پێی بڕیارێکی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، ٨ هەزار و ٤٠٠ سەربازی ئەم وڵاتە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەفغانستان دەمیننەوە.
هەروەها بە پێی بڕیارێکی دیکە،٥٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکا لە ژێر ناوی”جێگوڕکێ کردنی و دەستاودەستکردنی هێز”تا کۆتایی هاوینی ئەماڵ رەوانەی ئەفغانستان دەکرێن.
بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا رایانگەیاندووە: بڕیار وایە سەربازانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان لە بنکەی سەربازی بەگرام جێگیر بکرێن و رێگەشیان پیدراوە، کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن.
ئەم هێزە نوێیەی ئەمریکا، لە بنکەی سەربازی فۆرت هود، لە ئەیالەتی تێگزاسەوە رەوانەی ئەمریکا دەکرێن.
ئەمریکا ئاماری کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە ئەفغانستان بڵاودەکاتەوە
0
Share.