شەرقولئەوسەت: ئێران هەوڵیداوە باڵیۆزی سعودیە لەعیراق تیرۆربکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە ئێران هەوڵی داوە لە رێگەی میلیشیا چەکدارەکانی شیعەوە باڵوێزی سعودیە لە عێراق تیرۆر بکات.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەمڕۆ یەکشەممە،٢١ی ئاب رایگەیاندووە ئێران هەوڵی داوە سامر سەبهان، باڵوێزی سعودیە لە عێراق تیرۆر بکات.

شەرقولئەسەت لەم بارەیەوە دەڵێت: لە سەر داوای ئێران  وبە پێی پلانێکی گروپە شیعەکانی عێراق، بڕیار بووە ئۆتۆمبێلی گولە نەبڕی سامر سەبهان، باڵوێزی سعودیە لە عێراق لە رێگای فڕۆکەخانەی بەغداد بکرێتە ئامانجی ئارپی جی و لە ناو ببردرێت.

شەرقولئەوسەت لەم بارەوە روونی کردۆتەوە، بڕیار وابووە کە گروپی”کەتائبی خوراسان” و هێزێکی”ابولفضل العباس” ئەم تیرۆرە ئەنجام بدەن و لەم بارەوە ئاماژەی بە لێدوان و زانیاریەکانی بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی داوە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا ببێت.

شەرقولئەوسەت هەروەها دەڵێت، ئەم زانیاریانەی لە چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەست خستووە و دەنووسێت:هێزە ئەمنییەکان لە رێگای گوێگرتن  و کۆنتڕۆڵ کردنی گفتوگۆ تەلەفۆنی و بێسیمیەکان بەم پلانەیان زانیوە و، توانیوایە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەسێک لەم پەیوەندیەدا دەستگیر بکەن و هاووڵاتیەکی دیکەی ئێرانی بە ناوی عەلی غولام شوکری، دەستبەسەر بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com