نوچه- كه‌ناڵی ئه‌لغه‌د
دكتۆر سه‌باح موختار، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب له به‌ریتانیا دەڵێت ، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رۆڵێكی ره‌مزی هه‌یه له ده‌ستوری عێراقدا و به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، كه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق، له‌ناو حكومه‌تدا زیاتر وه‌ك سه‌رۆك خێڵێك كاری ده‌كرد.
سه‌باح له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی كه‌ناڵی ئه‌لغه‌د گوتی ” ده‌ستوری عێراق هیچ گرنگیی و رۆڵێك ناداته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار”، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه شكستی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وا له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌كات لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، دووپاتیشی كرده‌وه كه گه‌نده‌ڵی له عێراق هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و یاسادانان تێیدا به‌شدارن”.