نوچه- سۆمه‌رییه نیوز
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رۆژی شه‌ممه‌رایانگه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانی روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكیان ده‌ستگیر كردوه، كه‌بوه هۆی مردنی 13 منداڵی تازه له‌دایكبوو.
ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك، ئه‌وه‌بوو كه ئاگره‌كه به ئه‌نقه‌ست بوه و رووداو نه‌بوه.
سه‌عد مه‌تله‌بی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌سیان له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه ده‌ستگیر كردوه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سیتر به تۆمه‌تی هاوكاری كردنیان.
ئه‌و كه‌سانه له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه ناسراونه‌ته‌وه، به بیانووی سه‌ردانی نه‌خۆش هاتوونه ناو نه‌خۆشخانه‌كه پێش ئه‌وه‌ی به ماسك ده‌موچاوی خۆیان داپۆشن، پاشان چوونه ژووری گرێبه‌سته‌كان كه له ته‌نیشت ژووری منداڵانی تازه له‌دایكبوو بوه و 100 ملیۆن دینارییان دزیوه.
ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه، كه دوای دزینی پاره‌كه ژووره‌كه‌یان سوتاندوه، پاشان ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه و گه‌یشتوه‌ته ژووری منداڵه‌كان له رێگه‌ی ده‌رچه‌ی هه‌واگۆڕكێوه، به‌مشێوه‌یه‌ش رووداوه‌كه روویداوه.