نوچه‌نێت- روسیا24
ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا رۆژی شه‌ممه 20-8-2016 داوایان له عێراق كرد، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی داعش له سوریا، به مه‌به‌ستی روونه‌دانی هیچ كاره‌ساتێك له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا.
روسیا موشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی داعش ده‌كات له سوریا، له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه كه به ئاسمانی ئێران و عێراقدا تێده‌په‌ڕێت.
روسیا سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئاشكرای كرد، كه داوای له ئێران و عێراق كردووه، ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن بۆ به كارهێنانی ئاسمانی ئه‌و دوو وڵاته بۆ موشەک بارانكردنی پێگه‌كانی داعش له سوریا، به موشه‌كی دوورهاوێژ و ته‌كنیك به‌رز، كه ئه‌مه به‌شێكه له پلانه نوێیەكه‌ی هێرش كردنه سه‌ر داعش له رۆژهه‌ڵاته‌وه.
كه‌ناڵی روسیا 24 سێشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، فرۆكه‌ی هێرشبه‌ری جۆری “توو-22 ئێم 3” ی سه‌ر به چه‌كی ئاسمانی روسیا گه‌یشتوه‌ته فرۆكه‌خانه‌ی هه‌مه‌دان له ئێران، به مه‌به‌ستی لێدانی پێگه‌كانی داعش له سوریا.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو بڵاویان كرده‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه روسیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ تۆپباران كردنی داعش له سوریا.
ئاژانسی ئیتار تاسی روسیاش له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند” روسیا رایگه‌یاندوه كه پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو سوریا به‌رێوه ده‌بات به ناوی ” له‌ناوبه‌ردنی ته‌واوه‌تی” به به‌كارهێنانی 69 فرۆكه‌ی جۆری سوخۆ و 160 فرۆكه‌ی هێرشبه‌ری جۆری تۆبلۆف، ئه‌مه‌جگه له ژێرده‌ریایی و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا.
ئاژانسه‌كه وتی ” بۆ ئاماده‌سازی بۆ پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی داهاتوو، روسیا داوای له به‌رپرسانی عێراق كردوه ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن بۆ وه‌ستاندنی گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كاندا، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو”.