نوچه‌نێت- حورڕه
عه‌بدولقه‌هار سامه‌رائی ئه‌ندامی فراكسیۆنی عه‌مه‌ل رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی دانیشتوانی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان پێشوازی له‌و بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن كه ناوچه‌كانیان بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له راپرسییه‌كدا سەبارەت ریفراندۆم كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه 80% ی دانیشتوانی ناوچه جێناكۆكه‌كان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سامه‌رائی له لێدوانێكیدا بۆ حوڕه‌ی عێراق گوتی “ئه‌گه‌ر لە پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره كه هه‌مان رێژه ده‌رچێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه برا كورده‌كانیشمانی لێنین، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئیمتیازه روون و ئاشكرایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی ئاسایش و ئارامی باش و خزمه‌تگوزاری پێویست”.