نوچە-ئیلنا
نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە دۆخی لیبیا وقەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە هۆشداری دەدات و دەڵێت،ئەم وڵاتە بۆتە ئامانجی تیرۆریزم.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، مارتین کوبلێر نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی لیبیا پێویستییان بە جۆرەکانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەیە.
کوبلێر وێڕای هۆشداری لە بارەی دۆخی نالەباری مرۆیی لەم وڵاتە ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەم ژمارەیە لە خەڵکی لیبیا لە گەڵ کەمی جۆرەکانی دەرمان و واکسین روو بەروون. نزیکەی ٣٠٠ هەزا منداڵ لە چوون بۆ قوتابخانە بێبەشکراون و نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوونە.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ، بە ئاماژەدان بە کردەوە تیرۆریستی و خوێناویەکان، خوازیاری یارمەتی وپشتگیری کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی زلهێزی جیهانە بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی و سەربازی ئەم وڵاتە.
داعش سەرباری شکستەکانی لە عێراق و سوریا، توانیویەتی دۆخی نالەبار و لاوازی دەوڵەتی ناوەندی لیبیا بکاتە دەرفەتێک بۆ جیگیرکردنی هێزەکانی خۆم لەم وڵاتە و، تا رادەیەکیش تیایدا سەرکەوتوو بووە.