نوچە-بی بی سی
وەزیری بەرگری ئێران، سەبارەت بە بنکەی سەربازی هەمەدان گوتویەتی: بەکارهێنانی بنکەی سەربازی هەمەدان لە لایەن روسیاوە، بە ئاراستەی هاوکاری سێ قۆڵی لە نێوان روسیا و سوریا و ئیراندایە و، ئەم بنکە سەربازیە لە سەر داوای دەوڵەتی سوریا، خراوەتە خزمەت روسیاوە.
حسێن دێهقان، وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت: رادەستکردنی بنکەی سەربازی هەمەدان بە روسیا، هیچ پەیوەندییەکی بە پەرلەمانەوە نییە و ئەگەر کەسێکیش پێی وایە، ئەم کارە لە دژی دەستوری ئەم وڵاتەیە بەهەڵە تێگەیشتووە.
وەزیری بەرگری ئێران جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە ئەوان هیچ بنکەیەکیان نەخستۆتە خزمەت روسیاوە و ئەم بنکەیەش، کە رادەستی روسیا کراوە، بڕیاری رژێم و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بووە.
جێی ئاماژەیە، پەسەندکراوەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران تەنها دەبێ لە لایەن رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، لە وەها حاڵەتێکدایە کە دەکەوێتە بواری جێبەجیکردنەوە.
وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت:ئەگەر پێویست بکات و هەلومەرجەکە بخوازێ، رەنگە بنکەی سەربازی دیکەش بخەینە خزمەت روسەکانەوە.