بەم زوانە شاندی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی پرسی رادەست کردنەوە گولەن، دەچێتە تورکیا

0

نوچە-قطرە

بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە،٢٠ی ئاب بە گێڕانەوە لە ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگەیاند، وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاری داوە، بەم زووانە شاندێکی خۆی رەوانەی تورکیا بکات تاوە کو پرسی رادەستکردنەوەی فەتحولا گولەن، لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری ئەم وڵاتە تاوتوێ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە  هەفتەی رابردوو، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، شاندێکی وەزارەتی دادی تورکیا رۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئاب سەردانی تورکیا دەکەن، تا داواکاری تورکیا بۆ رادەستکردنەوەی فەتحولا گولەن تاوتوێ بکەن.

فەتحولا گولەن هەرجۆرە دەستوەردانێکی خۆی لە کودەتا بێ ئەنجامەکەی مانگی رابردووی تورکیا، رەتکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com