نوچه‌نێت-حوڕڕه
هه‌ردوو كوڕی سه‌عد محه‌مه‌د ره‌زای، باڵیۆزی عێراق له پورتوگال، زۆر به توندی له مێردمنداڵێكی پورتوگالی ده‌ده‌ن و دواتر به ئوتومبیله‌كه‌یان ده‌یشێلن، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه پارێزبه‌ندیدیپلۆماسییان هه‌یه، تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
مێردمنداڵه‌كه له‌لایه‌ن كرێكارانی ژینگه‌پارێزی پورتوگالییه‌وه دۆزرابووه كه خه‌ڵتانی خوێن كرابوو، روخساری شێوێنرابوو، چونكه دوو كوڕه‌كه‌ی باڵیۆزی عێراق زۆر خراپ لێیان دابوو.
دوو كوڕه‌كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ده‌ستگیركرانیان ئازادكراون، چونكه به‌پێی یاسا پارێزبه‌ندی دیپلۆماسی‌یان هه‌یه و تاكو عیراق چرای سه‌وز نه‌دات، نابێ زیندانی بكرێن و لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێ.
حاڵی مێردمنداڵه پورتوگالییه‌كه، هێنده خراپ بووه به‌هه‌لیكۆپته‌ر گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
رۆژنامه‌ی Diário de Notícias ی پورتوگالی ده‌ڵێت، ده‌كرێ ئه‌و دوو برایه له‌لایه‌ن دادگای عێراقییه‌وه له‌وڵاتی خۆیان دادگایی بكرێن، هه‌روه‌ك وڵاتی پورتوگال بۆی هه‌یه باڵیۆزی عێراق و خانه‌واده‌كه‌ی لەسه‌ر خاكی خۆی ده‌ربكات و وه‌ك كه‌سانی “نه‌خوازراو” ناوزه‌دیان بات.
تا ئێستا باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پورتوگال، هیچ رێوشوێنێكی رانه‌گه‌یاندووه له به‌رامبه‌ر كرده‌ی نه‌شیاوی ئه‌و دوو كوڕه‌ی باڵیۆز.