نوچه‌نێت-عه‌ره‌بیه
ره‌حیم عگێلی، سه‌رۆكی پێشووتری لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق، ده‌ڵێت له‌سایه‌ی حكومه‌تی به‌غدا، بنه‌مایه‌ك گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌پارێزێت كه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه كارده‌كات “له گه‌نده‌ڵییه‌كانم بێده‌نگ به، له گه‌نده‌ڵییه‌كانت بێده‌نگ ده‌بم”.
عگێلی ده‌ڵێت، سیستمی سیاسی عێراق به جارێ داڕووخاوه و ئابڕووچوونه کەی گە‌یشتووه‌ته رادده‌یه‌ك كه به رۆژی روناك و بێباكانه دان به هه‌بوونی گه‌نده‌ڵیدا دەنرێت.
عگێلی ده‌ڵێت، مالیكی ناپاكیی هه‌ره گه‌وره‌ی كردوه و “چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه ،كه گه‌وره‌ترین كه‌وتنی موسڵه و هه‌ر ئه‌ویش بوو عێراقی گه‌یانده خاڵێك، كه هیوای چاكسازی له‌ده‌ستبدات، وه‌های لێ‌كرد بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی ته‌نیا به رووخانی رژێم گه‌نده‌ڵی عێراق كۆتایی دێ”.
عگێلی، ماوەی سێ ساڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بووه ده‌ڵێت، گه‌نده‌ڵی به‌غدا به‌جۆرێكه ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان ناتوانن رۆڵی خۆیان بگێڕن، هه‌ر بۆیه بڕیاریداوه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
هاوکات باسی مالیکی دەکات و دەڵێت، مالیكی كه‌لتورێكی نامۆی له عێراق چه‌سپاند ئه‌ویش “شه‌ڕی دۆسیه‌كان” بوو، به‌جۆرێك كێی بویستایه دۆسیه‌ی بۆ درووستده‌كرد و ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی خۆی ئه‌نجامی نه‌دا، به‌ڵكو ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و له‌ناویاندا ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ش له‌و جه‌نگه‌نامۆیه‌ی مالیكی پارێزراو نه‌بوون.