نوچه‌نێت-فارس نیوز
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، چیتر قبوڵی ناكه‌ین سامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا، له‌سه‌ر خاكی عێراق بمینیته‌وه، چونكه به وته‌ی ئه‌وان ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و له‌كاروباری عێراق هه‌موو سنوورێكیان به‌زاندووه.
خالید ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی ئه‌نوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له‌و ئه‌نجوومه‌نه، له لێدوانێكیدا به ئاژانسی فارس نیوزی گوتووه،به زووترین كات داوایه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی باڵیۆزی سعودیه له عێراق دابنێ، كه به گوته‌ی ئه‌و دژی نه‌ریته دیپلۆماسییه‌كانه.
ئه‌سه‌دی گوتووشیه‌تی، عێراق به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به نێرده دیپلۆماسییه‌كان مافی خۆیه‌تی بوونی هه‌ر دیپلۆماكارێك له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ره‌تبكاته‌وه كه سنووری خۆیان نازانن، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه سه‌بهان چیتر كه‌سێكی ویستراو نییه له عێراقدا و ده‌بێ سعودیه بیگۆڕێ به كه‌سێكیتر.
ئه‌سه‌دی له كۆتاییدا دەڵێت، كرده‌وه ناشایسته‌كانی سه‌بهان بایی ئه‌وه ده‌بن ناچارمان بكه‌ن له عێراق وه‌ده‌ری بنێین.
سامر سابهان به‌وه‌ناسراوه، كه به راشكاوی ره‌خنه‌ی له كرده‌وه‌كانی حكومه‌تی زۆرینه شیعه‌ی عێراق گرتووه، ده‌رهه‌ق به سوننه‌كان و ئه‌وه‌ش زیاتر له جارێک لایەنه شیعه‌كانی نیگه‌ران كردووه.