تورکیا: پلانمان هەیە تا 2030 ببینە ئەندامی یەکیتی ئەوروپا

0

نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران

باڵوێزی تورکیا لە یەکیتی ئەوروپا دەڵێت، ئەنقەرە پلانی هەیە لە 100 ساڵەی دامەزرانی کۆماری تورکیادا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.

سەلیم یەنل، باڵوێزی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەیەکی ئەڵمانیا گوتوویەتی: دەوڵەتی تورکیا پلانی هەیە تا ساڵی 2030 پەیوەست ببێت بە یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش بۆ تورکیا خالێکی وەرچەرخانە.

یەنل باس لەوەش دەکات، کە لە درێژخایەن، نەبوون بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئێمە قابلی قبووڵ نییە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، تورکیا لە ساڵی 1999وە، خوازیاری بە ئەندام بوونە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام تا ئێستا تێیدا سەرکەوتوو نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com