نوچەنێت-ئیسنا
وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئەمریکا، لە رۆژانی داهاتوو بە مەبەستی باس و گفتوگۆ دەربارەی کەیسی سوریا لە جنێف کۆدەبنەوە.
ئاسۆشیتێدپرێس لە هەوالێکدا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە رایگەیاندووە، کە سێرگی لاڤرۆڤ و جۆن کێری، وەزیرانی دەرەوەی روسیا وئەمریکا، رۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو بۆ باس و گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی سوریا و تاوتوێکردنی رێکارەکانی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە لە جنێف کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، وتووێژەکانی نێوان کێری و لاڤرۆڤ، دوو رۆژ دەخایەنێ و دوو لایەن لەم دانیشتنە چەند تەوەر، لەوانە ئاگربەست لە سوریا، رێککەوتنی مۆسکۆ و واشنتۆن، لە پەیوەندی لە گەڵ هاوکاری هەواڵگری دوو لایەن. هەروەها هەماهەنگی سەربازی لە دژی قاعیدە و داعش تاوتوێ دەکەن.
بە پێی سەرچاوەکانی ناوخۆی ئەمریکا، ئەگەری هەیە کات و شوێنی دیدارەکەی کێری و لاڤرۆڤ، گۆڕانکاری بە سەردابێت.