نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كه بارێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان ناردوه بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوه‌وه ناردنی چه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه وه‌ستابوو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا دووپاتی كرده‌وه، كه به‌رلین 70 تەن چه‌كی راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه له هه‌ولێر، كه پێكهاتوه له 1500 تفه‌نگ و 100 موشه‌ك كه له سه‌ر شانه‌وه ده‌هاوێژرێت، له گه‌ڵ سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.
ئەو گوته‌بێژه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له ساڵی 2014 تا ئێستا زیاتر له 30 بار چه‌ك، كه ده‌كاته زیاتر له دوو هه‌زار تەن چه‌كیان ناردوه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌ڵمانیانه‌ی راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ 150 سه‌رباز.