نوچەنێت – كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی
ده‌یڤد پترایۆس ژه‌نه‌راڵی ئه‌مریكی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له ساڵانی 2007 و 2008 رایگه‌یاند، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق دوای تێكشكانی داعش به دوور نازانم، پێشیوابوو گرنگترین ته‌حه‌دا، كه رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه، بابه‌تی سه‌قامگیری عێراقه.
پترایۆس له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی گوتی، هێڵی جیاكه‌ره‌وه له نێوان شكست و سه‌ركه‌وتن له عێراق، به‌ستراوه به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه، له‌وه‌ی كه چۆن ده‌توانێت عه‌ره‌به سوننه‌كان رابكێشێت و به‌شدارییان پێبكات له دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و روون. داواشی له عه‌بادی كرد “كار بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی تێدا بێت، به تایبه‌ت عه‌ره‌بی سوننه، هانیان بدات كه پشتیوانی عێراقی نوێ بن”.
به‌رپرسی پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا گوتی، له ناوبردنی داعش به‌دیدێت، به‌ڵام ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درێژترین كات كه ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌یخایه‌نێت چه‌نده. ئه‌وه‌شی گوت كه “ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تیده‌ری پاراستنی ئه‌و ده‌سكه‌وته ده‌بێت له مه‌یدانی جه‌نگدا، ئه‌وه‌یه كه سیستمی سیاسی له عێراق نوێنه‌رایه‌تی زیاتری عه‌ره‌بی سوننه بكات و زیاتر بێنه ناو پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌وه، ئه‌مه خاڵێكی جه‌وهه‌رییه، كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به‌دیبهێنێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری وڵات، هه‌روه‌ها ئه‌مه باشترین سیناریۆیه كه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی ببێته‌وه له عێراق”.
پترایۆس هه‌روه‌ها دەڵێت “به‌ڵام خراپترین سیناریۆ كه رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا ببێته‌وه ئه‌وه‌یه، ناچار بێت هێزی زیاتر بنێرێته عێراق، له‌وانه‌یه ئه‌م هێزانه به‌شداری چه‌ند جه‌نگێكی راسته‌قینه بكه‌ن بۆ رێگرتن له ئه‌گه‌ری دارووخانی دۆخی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و شه‌ڕی ناوخۆییه‌ی كه له ساڵی 2006 وڵات به‌خۆیه‌وه بینی”.
پترایۆس جه‌ختی كرده‌وه كه “ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی ناوخۆیی خراپترین سیناریۆیه”.